به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری داخستنی ئه‌و داینگهیان داوه كه تێیدا منداڵێك لێی ده‌درا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، گرته ڤیدیۆیه‌ك و هه‌واڵێك له‌سه‌ر لێدانی منداڵێك له داینگهیهك له هه‌ولێر بڵاوبوویه‌وه و راسته‌وخۆ لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونمان پێكهێنا.
روونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌كه به شێوه‌ی مه‌یدانی كاری له سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد، له ئه‌نجامی به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت ئه‌م داینگه‌یه به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت كراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه كرد، پێشتر به‌شی داینگهكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان سه‌ردانیان كردبوون و به نووسراوی فه‌رمی داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆدێی عه‌نكاوه كرابوو ئه‌م داینگه‌یه دابخرێت و ئێسته‌یش دوای داخستنی داینگهكه، ڕێكاره‌كانی تری یاسایی به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر.
یه‌كه‌مجار نییه له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تی له‌مشێوه‌ی لێدان له منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ئێسته رێشوێنهكان له‌وباره‌یه‌وه توندتر كراون.