له كه‌ركووك هاووڵاتییه‌ك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا كه پیشه‌ی پۆلیسه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی "عه‌مه‌له‌شه‌عبی" كه‌ركووك هاووڵاتییه‌ك به ناوی "م.ج" كه پیشه‌ی پۆلیسه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و بۆ خۆكوشتنه‌كه‌یشی ده‌مانچه‌ی به‌كارهێناوه.
ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه كه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه كه ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتنه له‌ساڵی 2022.
كەركووك/ هەژار رەشید