به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی گالاكسی ئێس8، ڤیدیۆیه‌كی نوێ بڵاو كرایه‌وه كه به‌شێكی زۆر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات.
بڕیارە ڕۆژی 29ی ئادار/ مارس، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی گالاكسی هەشت بخاتە بازاڕەكانەوە و پێگەكانی تەكنەلۆجیاش نهێنییەكی تری گالاكسی هەشت ئاشكر دەكەن، كە هیچ یەكێك لە جۆرەكانی ئایفۆن و گالاكسی تا ئێستە نەیبووە.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی "
Slashleaks" دزه‌ی پێ كراوه، له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه كه‌سێك مۆبایله‌كه به‌كلر ده‌هێنێ و پشكینین بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەش كه پێگەی "Win Future" بڵاوی كردووەتەوە، ئەو سەكۆیەی گالاكسی هەشت ناوی "DEX Staiton" دەبێ و وەك لەو وێنەی خوارەوە دەیبینن، بەكارهێنەرانی گالاكسی هەشت دەتوانن مۆبایلەكە لەسەر ئەو سەكۆیە دابنێن، دواتر شاشەی گالاكسی كوالیتێیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێ بكرێ بە كۆمپیوتەرێك كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات، هاوكات ئەو سەكۆیە بە دەرچەی HDMI و دەرچەی USB و دەرچەی شەحنكردنەوە بەرهەم هێنراوە.
هەروەها كاتێك گالاكسی هەشت زۆر كاری پێ دەكرێ و گەرم دەبێ، دەتوانن لەسەر ئەم سەكۆیەی دابنێن، بە هۆی ئەو پانكەیەی لەو سەكۆیە دروست كراوە، بەخێرایی مۆبایلەكەتان سار دەبێتەوە، دەتوانن بژاردەی Desktop Mode هەڵبژێرن و مۆبایلەكەتان بكەن بە كۆمپیوتەر، بەڵام ئەو سەكۆیە لەگەڵ گالاكسی بەخۆڕایی دابەش ناكرێ، بەڵكو بە نرخی 150 یۆرۆ دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.