دوای ژنهێنانی بە هۆكارێكی سەیر مرد

:: PM:08:42:14/05/2022 ‌

گەنجێكی میسری كە تازە هاوسەرگیری كردبوو، مێشهەنگوین پێی وەدەدا و دەمرێت، ئەو دوای پێوەدانی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام پزیشكان نەیانتوانی چارەسەری بكەن.

گەنجێكی میسری بەناوی خالید جەزار، تەمەن 32 ساڵ، خەڵكی گوندی محەلەی منووف سەر بە شاری تەنتا لە پارێزگای غەربییە، بەهۆی پێوەدانی مێشهەنگوینەوە مرد، ئەو گەنجە كە تازە هاوسەرگیری كردبوو، شوێنێكی بۆ كۆكردنەوەی بەرووبوومە كشتوكاڵییەكان بە كرێ گرتبوو، لە كاتی كاركردن مێشهەنگوین پێی وەدەدا و لەهۆشخۆی دەچێت.

ئەو بە پەلە دەبردرێتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ چارەسەری، بەڵام پزیشكان نەیانتوانی رزگاری بكەن، د. عەبدولناسر حەمیدە، بریكاری بەڕێوەبەری تەندروستی لەو پارێزگایە دەڵێت، ئەو گەنجە كاتێك گەیەندرایە نەخۆشخانە تووشی شۆكی هەستیاری هاتبووەوە، ئەوەیش بەهۆی پێوەدانی مێشهەنگوینەوە، كە بووە هۆی وەستانی دڵی.

پزیشكان كە هەتوڵی چارەسەربان داوە گوتیان، ئەوان هەوڵی بووژانەوەی دڵ و سییەكانیان داوە بە بەكارهێنانی ئامێری لێدانی كارەبایی، بەڵام دڵی وەڵامی نەبووە، چونكە بەدەست هەستیارییەكی زۆرەوە دەیناڵاند و ئەوەیش حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە، بۆیە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل