كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كه به سۆمۆ ناسراوه، رای گه‌یاند له ساڵی 2021ی زاینی به به‌های سه‌رووی سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت هاورده‌ی عێراق كراون.
به‌پێی راپۆرتی كۆمپانیاكه له ساڵی رابردوودا یه‌ك ملیۆن و 73 هه‌زار تۆن به به‌های 657 ملیۆن دۆلار گازوایل هاورده‌ی عێراق كراوه.
هه‌ر له ساڵی رابردوودا سێ ملیۆن و 475 هه‌زار تۆن به‌نزین به به‌های دوو ملیار و 543 ملیۆن دۆلار هاورده كراوه. 163 هه‌زار تۆن نه‌وتیش به به‌های 102 هه‌زار دۆلار نه‌وتی سپی هاورده كراوه.
هاورده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق له ساڵی 2021دا، بریتی بووه له چوار ملیۆن و 712 هه‌زار تۆن
به‌و پێیه كۆی هاورده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق له ساڵی 2021دا، بریتی بووه له چوار ملیۆن و 712 هه‌زار تۆن به به‌های سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست، ئه‌م قه‌باره زۆره‌ی هاورده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بۆ عێراق له كاتێكدایه، ئه‌و وڵاته به دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له ناو وڵاتانی ئۆپێك هه‌ژمار ده‌كرێت و نه‌یتوانیوه پێداویستییه‌كانی وه‌ك به‌نزین و گازوایل له ناوخۆ به‌رهه‌م بهێنێت.
عێراق جگه له هاورده‌كردنی به‌نزین و گازوایل، گازی سروشتیش له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات و ساڵانه به ملیاران دۆلار پاره بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه.