ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین، بازاڕی خانووبه‌ره جووڵه‌ی تێده‌كه‌وێت، ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی زۆریش له كه‌شوهه‌وا له عێراق و ناوچه‌كه ڕووی داوه، هاوكات بازاڕی خانووبه‌ره‌یش جووڵه‌ی خێرای تێكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، فه‌رامۆش ڕه‌شید له نووسینگه‌ی خانووبه‌ره‌ی دیوانی میر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بازاڕی كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر، جووڵه‌ی خێرای تێكه‌وتووه، به جۆرێك داواكاری بۆ كڕین به‌رز بووه‌ته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "زۆر هۆكار هه‌ن له‌وانه هه‌رزانیی نرخی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو بازاڕی خانووبه‌ره وه‌ستابوو، هاووڵاتییان به ده‌رفه‌تی ده‌زانن زه‌وی و خانوو بكڕن، هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌میش ئه‌و گۆڕانكارییه كه‌شوهه‌وایه‌یه كه له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ڕووی داوه، به‌هۆیه‌وه عه‌ره‌بێكی زۆر كۆچ بۆ شاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و خانوو و شوقه ده‌كڕن".
ئاماژه‌ی كرد، "ئێسته ئه‌و خانوو و زه‌وی و شوقانه‌ی نرخه‌كانیان له نێوان 30 هه‌زار بۆ 120 هه‌زار تا 160 هه‌زار دۆلاره، داواكارییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره، له هه‌ولێردا گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و 99ی زانكۆ و 94ی زانكۆ و سه‌روه‌ران و هه‌ڤاڵان جووڵه‌یان تێكه‌وتووه، هاوكات له سلێمانی ئه‌و زه‌وی و خانووانه‌ی ده‌كه‌ونه ڕێی عه‌ربه‌ت و تاسڵووجه و ڕاپه‌ڕین جووڵه‌یان تێكه‌وتووه."
شایانی باسه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مساڵ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین گه‌شتیار جگه له ڕۆژانی جه‌ژن و بۆنه گشتییه‌كان، سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كانیان دابه‌زیوه.