تۆماس توخێل راهێنەری یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، رۆیشتنی یاریزانێکی دیاری له یانه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئەم وەرزە گرێبەستی ئەندرێاس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی لەگەڵ بلوز کۆتایی دێت و دانوستانەکانی نوێکردنەوەی نێوان هەردوولا شکستیان هێنا.
توخێلی ئه‌ڵمانی لە بەیاننامەیەکدا کە فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوتی: ئێمە خه‌ریكه كریستنسن له ده‌ست ده‌ده‌ین".
رۆمانۆ لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ئاماژەی بەوەدا، گواستنەوەی کریستن‌سن بۆ بارسێلۆنا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر یەکلایی کراوەتەوە، یاریزانەکەش پێشتر گرێبەستی گواستنەوەی لەگەڵ یانه کەتەلۆنییه‌كه واژوو کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت كریستنسن و فرانك كیسێی ئه‌ستێره‌ی میلان، به یاریزانی بارسێلۆنا هه‌ژمار بكرێن.
جێی ئاماژه‌یه چێڵسی ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگەری بەرگریکاری ئەڵمانیشی لەدەستداوە، کە چەندان راپۆرت باس لەوە دەکەن گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژوو کردووە و ئه‌م هاوینه روو ده‌كاته مه‌درید.