بەرپرسێکی سلێمانی لەسەر کاری نەشیاو لەگەڵ خاوەن ئارایشگەیەک گیرا

:: PM:11:27:16/05/2022 ‌
بەرپرسێکی کارگێڕی لە تەندروستی سلێمانی لەسەر کاری نەشیاو لەگەڵ خاوەن ئارایشگەیەک گیرا. 

بەپێی زانیارییەکانی وشە، بەرپرسەکە لە "خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی" بووە و کاری چاودێری شوێنە گشتییەکان و ئارایشگاکان بووە. 
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ وشە گوتی، سەعات سێی ئێوارەی دوێنێ بەرپرسێکی تەندروستی سڵیمانی کە لە بەشی "چاودێرییە" ، لە ژوورەکەی خۆی لەگەڵ ژنێک گیراون کە خاوەنی یەکێک لە ئارایشگاکانی سلێمانی بووە.

سەرچاوەکە دەڵێ، پێشتر خاوەنی ساڵۆنەکە لەلایەن تیمەکانی چاودێری ئاگەدار کراوەتەوە کە ڕینوێنییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکات، بەرپرسەکەی تەندروستیش مەرجەکانی لابردووە تا سێکسی لەگەڵ بکات و لە ئەنجامدا دوێنێ گیراون. 

سەرچاوەکە دووپات لەوە دەکاتەوە کە تەواوی دەنگی ئەو بەرپرسە تۆمار کراوە و دراوەتە ئاسایشی سلێمانی، بەڵام ئێستە هەوڵ هەیە دۆسییەکەی دیزەبەدەرخوونە بکرێ. 

وشە ناوی ئەو بەرپرسەی لایە، بەڵام بەهۆی پابەندبوون بە رێنوێنییەکانی کاری رۆژنامەوانی بڵاوی ناکاتەوە، هاوکات هیچ بەرپرسێکی تەندروستی سلێمانی ئامادەنەبوون ئەو زانیارییە پشتراست بکەنەوە.


وشە - وشه‌