وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، داوا له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌كات فه‌رمانبه‌رانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
به‌پێى نووسراوێكى تایبه‌ت كه ده‌ست"وشه" كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیى رانیه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بڕیاری داوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان.
به‌پێى نووسراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى راوێژكارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار كه له 10/1/2017 ده‌رچووه، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانیش له 26ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كان، ده‌سه‌ڵات دراوه به سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى میكانزمێكى تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكه‌نه‌وه، ته‌نیا مه‌رجى باخه‌وان بۆ باخچه‌كان له به‌رچاو ده‌گیرێت.