كچە قوتابییەك لە بەردەم زانكۆكەی بە چەقۆ كوژرا

:: PM:05:39:20/06/2022 ‌
لە ڕووداوێكی قێزەوندا، قوتابی زانكۆ "نیرە ئەشرەف" لە كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی مەنسوور لە باكووری میسر لەلایەن خۆشەویستەكەی دەدرێتە بەرچەقۆ و دەكوژرێت، خانەوادەكەی داوا دەكەن بەپەلە كوڕەكە ڕادەستی یاسا بكرێت و بە سزای خۆی بگات.

دوای ئەوەی ڕازی نابێت شووی پێ بكات هێرش دەكاتە سەری لەبەردەم دەرگای كۆلێژ
ئەمڕۆ دووشەم 20ی حوزەیران، قوتابی زانكۆ "نیرە ئەشرەف" لە كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی مەنسوور لە باكووری میسڕ لەلایەن خۆشەویستەكەی "محەمەد عادل" كە هاوكات هاوپۆلیشی بووە، دوای ئەوەی ڕازی نابێت شووی پێ بكات هێرش دەكاتە سەری لەبەردەم دەرگای كۆلێژ و دواتر  دەدرێتە بەرچەقۆ و لە كۆتایی بە چەقۆ سەریشی دەبڕێت.

ئەم هەواڵە تەواوی میدیاكانی میسڕی هەژاندووە بەهۆی ئەوەی لەكاتی ڕووداوەكە هاوڕێیەكانیان نزیك بوونەوە و هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە هەروەها تا ئێستەیش تاوانبار نەگیراوە.

ڕووداوەكە لە بەردەم دەروازەی "تۆشكا"ی زانكۆی مەنسوورە لە باكووری میسڕ ڕووی داوە، تاوانبار كاتێك هێرشی بردووە چەند جارێك لە ناوچەی سنگی كچە قوتابییەكەی داوە، دوای ئەوەی فڕێی داوەتە سەر زەوی ملی سەربڕیووە.

قاهیرەی پایتەختی میسر بەهۆی ئەوەی چوارەم پایتەختی جیهانە كە زۆرترین هاووڵاتییی لێی نیشتەجێیە، تاوانی زۆر ڕوودەدات هاوكات تاونیچكی زۆریش بەرانبەر ژنان دەكرێت و تاوانباران بە ئاسانی لە دەست یاسا ڕا دەكەن.




وشە - محەمەد میران