هێرشبەرەكەی مۆناكۆ رەتی دەكاتەوە بچێتە ریال مەدرید
كیلیان مبابی هێرشبەرە لاوەكەی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی رەتی كردەوە لە ئێستادا بیر لە پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بكاتەوە.
مبابی /18 ساڵ/ لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی مۆناكۆ ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كردووە و ئەمەش وای لە یانەی ریال مەدرید زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا كردووە بیر لە گرێبەستكردن لەگەڵیدا بكەنەوە.
لەمبارەیەوە مبابی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: ئێستا لە ریزی یانەی مۆناكۆ یاریی دەكەم و دڵخۆشیشم لە یانەكەدا، بۆیە بیر لە هیچ یانەیەكی تر ناكەمەوە بەتایبەتیش یانەی ریال مەدرید.
زیاتر گوتی: ریال مەدرید یانەیەكی گەورەیە و دەبێت سەرجەم یاریزانەكانی لەوپەڕی ئاستبەرزیدابن ئینجا یاریی تێدا بكەن، منیش تا ئێستا نەگەیشتوومەتە ئاستی تەواوی خۆم و رۆژانە شتی نوێ فێر دەبم، بۆیە هێشتا ماومە روو لەو یانەیە گەورەیە بكەم.
هەرچەندە مبابی ئێستا لەسەرەتای تەمەنی یاریكردنییەتی، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی وەك هێرشبەرێكی بەتوانا دەربكەوێت و باشترین ئاست پێشكەش بكات، بەتایبەتیش لە وەرزی ئەمساڵدا كە تا ئێستا لە كۆی 42 یاریی لەسەرجەم پاڵەونیەتییەكانی یانەی مۆناكۆ 20 گۆڵی تۆمار كردووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم