سامان بریفكانی
هالاند كێیه، سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان ماوه‌یه‌كه به شانوباڵی هه‌ڵده‌ڵین؟
ئێرلینگ براوت هالاند، به‌چكه ڤایكینگێكی نه‌رویجییه، له دایكبووی 21 ی ته‌مموزی ساڵی 2000 ـه له شاری لیدزی به‌ریتانی چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه.
ئه‌و یاریزانه له ته‌مه‌نی پێنج ساڵانیدا مه‌ترێك و شه‌ست و سێ سانتیمه‌تر بازی دا و ناوی چووه نێو فه‌رهه‌نگی گینیس و تا ئێسته‌ش ئه‌و ریكۆرده به ناوی ئه‌وه.
هالاند ئه‌و ڤایكینگه‌ی ته‌نیا پێویستی به شمشێرێك و یه‌ختێكه بۆ داگیركردنی ته‌ختی پاشایه‌تیی تۆپی پێی جیهان.
جه‌للادێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵان ره‌حم به گۆڵپارێزان ناكات، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی كۆپنهاگنی دانیماركی هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی نێوان تیپه‌كه‌ی و مان سیتی دوای ئه‌وه‌ی هالاند زۆر هیلاكی كرد، له داخاندا گوتی: هالاند مرۆڤ نییه.
ئه‌ستێره‌ی نه‌رویجی له لێدوانێكیدا ده‌ڵێ: له یارییه‌كدا كاتێك گۆڵێك ده‌كه‌م، ده‌ڵێم هێشته گۆڵی تر ده‌كه‌م، كه كردمه دووان ده‌ڵێم هێشته ماوه.
ڤایكینگه نه‌رویجییه‌كه زۆر به خێرایی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی یانه‌ی مان سیتی له خولی ئینگلیزی گونجا، كه به‌هێزترین خولی جیهانه، تا راده‌ی به رۆبۆت ناو ببه‌ن و پێی بڵێن (تێرمینه‌یته‌ر) یان (هالاندی رۆبۆت)، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستان، هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و دوو ملیۆن واژوویان كۆكرده‌وه، داوایان كرد له خولی ئینگلیزی دوور بخرێته‌وه.
ده‌قی داواكردنه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو: ده‌توانین گۆڕانكاریی بكه‌ین، ئێسته كاتێكی گونجاوه بۆ كاركردن، نابێت رێگه به‌م رۆبۆته بدرێ به‌رده‌وام بێت له وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ی روو ده‌دات شتێكی نامۆیه و مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی چاودێرانی وه‌رزشییه. جه‌ماوه‌رێك داوا ده‌كه‌ن یاریزانێك به هۆی ئاستبه‌رزی له وڵاته‌كه‌یان دوور بخرێته‌وه.
هالاند به خێرایی بروسك به‌ردی بناغه‌ی به‌ناوبانگبوونی دانا له‌گه‌ڵ هاتنه ریزی مانچسته‌ر سیتی.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كاتی ناوبانگده‌ركردنی له ناو یانه زه‌به‌لاحه‌كاندا.
له ساڵی 2019 له مۆندیالی لاوان، له یاریی نه‌رویج و هێندۆراس توانی 9 گۆڵ تۆمار بكات و ببێته گۆڵكاری مۆندیال، ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه بوو چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره له ئه‌ورووپا هه‌وڵی بۆ بده‌ن" له‌وانه مانچێسته‌ر یونایتد و رالا مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی.
هالاند له كاتێكی زۆر گونجاو هاته ناو گۆڕه‌پانی جیهانی تۆپی پێ، له‌م كاته‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ردوو ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی روو له ئاوا بوونه.
هالاند ئێسته له پرێمه‌رلیگ، له كۆی 9 یاری، 15 گۆڵی تۆمار كردووه له تێكڕای 33 گۆڵی یانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له وه‌رزی پارساڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ته‌نیا به 23 گۆڵ بووه گۆڵكاری خولی ئینگلیزی.
له چامپیۆنزلیگیشدا له كۆی سێ یاری، پێنج گۆڵی تۆمار كردووه، له تێكڕای 11 گۆڵی یانه‌كه‌ی.
ئێرلینگ له ساڵی 2016 پێوه‌ندیی به یانه‌ی برینه كرد، دوای دوو ساڵ یاریكردن، چووه ریزی یانه‌ی رێد سالزبۆرگی نه‌مسایی، له ریزی ئه‌و یانه‌یه دوو جار نازناوی خولی نه‌مسا و جارێكیش نازناوی جامی نه‌مسای به‌ده‌ست هێنا.
دواتریش له بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی ئه‌ستێره‌ی دره‌وشایه‌وه و له خولی ئه‌ڵمانیاش ده‌یان گۆڵی تۆمار كرد و به ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وت، تا ئه‌و كاته‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ رووی كرده یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی.
ماوه بڵێین چ ئایینده‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆبۆته زه‌به‌لاحه ده‌كات؟
چه‌ند خۆشه ئه‌و یارییه‌ی، كه ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێرانه ترش و خوێی پێدا ده‌كه‌ن و جۆشمان پێده‌به‌خشن له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی تۆپی پێوه تاكو ئێسته.
تێبینی: ڤایكینگ، به میلله‌تانی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا (سوێد، دانیمارك، نه‌رویج، فینلا‌ند، ئایسله‌ندا و دوورگه‌كانی فارۆ و جێرمان) ده‌گوترێ، كه شه‌ڕكه‌ڕی دڕنده بوون و هێرشیان ده‌كرده وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا له سه‌ده‌ی هه‌شته‌م تا یازده‌یه‌م، زۆر به‌هێز بوون، ئه‌و ماوه‌یه‌ش پێی ده‌گوترا سه‌رده‌می ڤایكینگه‌كان.