لەتیف رەشید لە دهۆك

:: AM:09:41:17/11/2022 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك بەڕێوە بچێت، لەو كۆڕبەندەدا چەندان كەسایەتیی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشداری دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی تشرینی دووەم، بڕیارە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك بەڕێوە بچێت.

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری 80 وڵات لە كۆڕبەندەكەدا بەشداری دەكەن.

لە كۆڕەبەندەكەدا زنجیرەیەك پانێل لەبارەی پرسەكانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێن.

كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك، ساڵانە ئەنجام دەدرێ‌ و بە سەتان سیاسی و كەسایەتیی حكوومی بەشداریی تێدا دەكەن، لەو كۆڕبەندە بۆچوونی خۆیان لەبارەی دواین پرس و پێشهاتە سیاسی و تەناهییەكان دەخەنەڕوو.




وشە - رامیار جەواد