چه‌ند رۆژێكه قوتابیانی زانكۆی سلێمانی بۆ داواكردنی ده‌رماڵه خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابیی له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانییه‌وه گیراون.
خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی له به‌رده‌م ده‌رگای زانكۆیه و ماوه‌ی دوو رۆژیشه رێوشوێنی توند به‌رانبه‌ر خوێندكاران گیراوه‌ته‌به‌ر و هاوكات ده‌رگاكانی زانكۆ ده‌رهێنراون بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌ك نه‌بێت له نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كان و خۆپێشانده‌ران.
له‌نیا جه‌مال خوێندكارێكی زانكۆ و به‌شدار له خۆپێشاندانه‌كانه، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به ئاو و گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان به گرتنی قوتابیان كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا خوێندكاران واز له خۆپێشاندان بێنن، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به‌هیچ جۆرێك كۆڵ ناده‌ین، گرتنی قوتابیانیش به‌مانای رێگه‌نه‌دان به ئازادی راده‌ربڕین دێت، تا ئێسته ئه‌وه هه‌یه 10 خوێندكار دیار نین و گیراون جگه له كۆلیج و به‌شه‌كانی تر.
شه‌یما محه‌مه‌د خوێندكارێكی تره، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆ له كاتی خۆپێشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رۆژی پێشوو، گولـه‌یه‌كی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كه‌وته ناو قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له شاری سلێمانی و به‌هۆیه‌وه 100 قوتابی بریندار و ته‌نگه‌نه‌فه‌سبوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی