دوای ئه‌وه‌ی "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ره‌شبگیری له‌ناو قوتابیانی زانكۆی سلێمانیدا كراوه و ده‌یان قوتابی گیراون، ئاشكرابوو كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه ته‌ندروستی قوتابییه‌ك تێكچووه.
د.شیرین فوئاد مه‌عسووم كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه كردووه بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مڕۆ له‌كاتی خۆپێشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی زیاتر له 48 قوتابی كوڕی گه‌نج له‌لایه‌ن ھێزه ته‌ناهییه حزبییه‌كانی شاره‌كه‌وه گیراون.
ئه‌و له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و قوتابیانه له‌لایه‌ن هێزی ته‌ناهیی حكوومه‌ته‌وه نه‌گیراون، به‌ڵكو هێزێكی سه‌ربازی حزبی نه‌ناسراو گرتوونی و به‌شێكیشیان ئازار دراون.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كوڕێك به‌ناوی ئاكام قوتابییه ته‌ندروستی تێكچووه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌داندا، سیناریۆیه‌كیش ئاماده كراوه له‌سه‌ر فه‌رمانی كه‌سێك كه‌مێكی تر ئازاد بكرێن و بكرێته ده‌ستكه‌وت له كاتێكدا هه‌ر ئه‌وانیش فه‌رمانی گرتنیان كردبوو.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه خۆپێشاندانی قوتابیان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌گیرێن و ئازار ده‌درێن.