جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ته‌قینی غاز له به‌شه ناوخۆیه‌ك له دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێت، برینی كاره‌ساته‌كه‌ی سلێمانیمان له دڵه، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره كاره‌ساتی ته‌قینی غاز له دهۆكی هاته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له په‌یامێكدا رای گه‌یاند، هێشتا برینی كاره‌ساته‌كه‌ی سلێمانیمان له دڵه، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره كاره‌ساتی ته‌قینی غاز له دهۆكی هاته سه‌ر كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێك و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تر.
له ئه‌نجامدا 15 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15 كه‌سی بریندار بوون كه هه‌موویان هی یه‌ك خێزان بوون
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت، به‌هه‌شت شوێنی كۆچكردووان بێت و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ئه‌م رووداوه ناخهه‌ژێنه ده‌خوازم.
دوێنێ شه‌و غازی شل له یه‌كێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانی دهۆك ته‌قی، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 33 كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌می رابردووش له سلێمانی هه‌مان رووداو رووی دا، له ئه‌نجامدا 15 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15 كه‌سی بریندار بوون كه هه‌موویان هی یه‌ك خێزان بوون.