نێچیرڤان بارزانی دەچێتە دهۆك

:: AM:09:50:23/11/2022 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەشداری لە پرسەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەی دهۆك گیانیان لە دەست دا، سەردانی ئەو شارە بكات.

درەنگانی شەوی 21ـی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستمێكی غازی لە یەكێك لە شوقەكانی شاری دهۆك كە چەندان قوتابیی بەشە ناوخۆی تێدا نیشتەجێ بوون، بەهۆیەوە ژمارەیەك قوتابی و پۆلیس گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی تشرینی دووەم، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی دهۆك بكات و بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوی تەقینەوەكە بكات.

هەفتەی رابردووش بەهەمانشێوە لە سلێمانی تەقینەوەیەكی تر رووی دا، بەو هۆیەوە 15 هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و 12 هاووڵاتیی تریش بریندار بوون، ئەوكاتیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پرسەی ئەو هاووڵاتییانەی كرد.

دوێنێ‌ سەرۆكی حكوومەت كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بەو بابەتە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی حكوومەت ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا سەرجەم كاركردن بەو سیستمە رابگیرێ‌ و بڕیاری پێویست بۆ پێداچوونەوە درا.



وشە - رامیار جەواد