عه‌لی حوسێن به‌رپرسی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌ڵێ، شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه و پێویستی به‌خزمه‌تێكی زیاتره.
به‌بۆنه‌ی دیاری كردنی وه‌ك به‌رپرسی رێكخستنی پارتی له سلێمانی، عه‌لی حوسێن په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ، شاری سلێمانی كه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و شاری ھه‌ڵمه‌ت و قوربانییه، ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید و رانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین و ھه‌موو شار و شارۆكه و گوندێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و نه‌به‌ردی و خۆڕاگرییه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره شۆشگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌ره پێویستی به‌خزمه‌تێكی زیاتره.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌ركی به‌رپرسیارییه‌تی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی وھه‌ڵه‌بجه‌ی پێ‌سپێردرا. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه "پشتیوان به‌خودای گه‌وره و سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی دڵسۆزی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، به‌ھیوای ئه‌وه‌ین له‌ئاستی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه و خزمه‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دابین".
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رپرسی ئۆرگانه‌كانی دیاری كرد و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا به‌رپرسی لقه‌كان دیاری بكات.