بنەماڵەی موراد كانیكوردەیی بوونە پارتی

:: PM:03:01:25/11/2022 ‌
بنەماڵەی موردان كانیكوردەیی پارتی بوونی خۆیان راگەیاند و دەڵێن، ئێستە هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەكەین.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تشرینی دووەم، پشكۆی كوڕی موراد كانیكوردەیی، بەناوی بنەماڵەكەیانەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، بۆمان دەركەوت كە ڕێبازی بارزانی، ڕێبازی كوردایەتییە و ئێستە ڕۆحی شەهیدی باوكم ئاسوودەیە و ساڵێكە بكوژی باوكم نەگیراوە.

زیاتر گوتی، یەكێتی نەك هەر خیانەتیان لە ئێمە كرد، بەڵكو خیانەتیشیان لە كورد و كوردستان كرد، بۆیە پەیوەندیمان بە پارتییەوە كرد و بەڵێن دەدەین تا مردنمان خزمەت بە رێبازی بارزانی و ئامانجەكانی پارتی بكەین.

باسی لەوەش كرد ئێستە هەست بە ئارامی دەكەین و لە هەقی باوكیشمان پاشگەز نابینەوە ئەمڕۆش ساڵێكە باوكمان لەلایەن چەند كەسانێكەوە كوژرا كەچی تاوانباران نەگیران.




وشە - رامیار جەواد