چوار ڕێی سرووشتی بۆ ڕێگری لە سپیبوونی قژ

:: PM:07:34:25/11/2022 ‌

یەکێک لە نیشانەکانی پیربوون سپیبوونی مووی قژە، بەڵام پزیشکان چوار ڕێی سرووشتی و کاریگەریان ئاشکرا کردووە کە ڕێگری دەکەن لەوەی مووی قژت سپی بێت.

ماڵپەڕی ''brightside'' چوار رێی کاریگەری لەسەر زاری پزیشکان ئاشکرا کردووە کە رزگارت دەکات لە مووی سپی قژ:

یەکەم: ئەو خواردنە و خواردنانە بخۆ کە کالیسیۆمی تێدایە: یەکێک لەو ڕێیانەی سپیبوونی قژ دوا دەخات وەرگرتنی کالیسیۆمە جا لەڕێی خواردن بێ یان خواردنەوە.

دووەم: کۆنترۆڵی سترێس و قەلەقیت بکە: سترێس سەرەکیترین هۆکارە بۆ سپیبوونی قژ، توێژەران سەلماندوویانە ئەو کەسانەی زۆر خەم و خەفەت دەخۆن، زووتر قژیان سپی دەبێ.

سێیەم: پرۆتینی زیاتر بخۆ: ئەو خواردنانەی بە پرۆتین دەوڵەمەندن، گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ پرۆسەی دواخستنی سپیبوونی موو.

چوارەم: کۆنترۆڵی ئاستی مادەی ئاسن بە: مادەی ئاسن گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سووڕی خوێن و زیادکردنی هیمۆگڵۆبین و خرۆکە سوورەکان، ئەگەر ڕێژەیەکی گونجاو لە ئاسن لە جەستەتدا بێ ئەوا درەنگتر دووچاری سپیبوونی قژ دەبیتەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان