بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و بەخوڕ لە شاری کەرکووک، لافاو دروست بووە و بووەتە هۆی دروستبوونی کارەسات، لە چەند ناوچەیەک.
بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، لە نێوان گوندی حەسار و دارەمان، دەگوترێ "دوو منداڵ کەوتوونەتە بەر هروژمی ئاوەکە بێ سەر و شوێنن.
ماڵێکی عەرەب کە پاسەوان و کرێکاری حەوزێکی ماسین، ئاوی لافاو ماڵەکەی بردوون و بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە، "دوو منداڵەکەیش هی ئەو ماڵەن کەوتوونەتە ئاوەکەوە". بەڵام تا ئێستە زانیاری پشتڕات کراوە لەوبارەیەوە نییە.
بەرگری شارستانی هۆشیاریی بڵاو کردبووەوە لەبارەی مەترسییەکانی لافاو و ڕێیەکانی خۆپاراستن، چونکە ئەو ماوەیە بارانێکی زۆر دەبارێ پێویستە وریابیت و خۆت لە مەترسییەکانی وەک لافاو بپارێزی.