بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ پارێزگاری هەولێر پشووی ڕاگەیاند.
ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردەی ژمارە 247 لە حەوتی حووزەیرای 2022 و هۆشدارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر، رۆژی شەموو 26ی تشرینی دووەم پشووە بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن.
ئەمەیش بەهۆی ئەوەی بارانێکی بەخوڕ باریوە و چەندان ناوچەی ناوەند و سەر بە هەولێر ئاوێکی زۆری لێ کۆبووەتەوە، بەم مەبەستەیش پارزگاری هەولێر بڕیاری ئەوەیدا شەموو بکاتە پشوو.