فرۆشی بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ڕێژه‌ی 16.33% دابه‌زی

:: AM:09:51:26/11/2022 ‌
بانكی ناوه‌ندی عێراق فرۆشی دۆلاری به‌رانبه‌ر دینار بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ رێژه‌ی 16.33% دابەزیوە و زیاتر له‌ 617 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، 617 ملیۆن و 620 هه‌زار و 167 دۆلار فرۆشی بانكه‌كه‌ بووه‌.

فرۆشتنی دۆلارە بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخی دینار و تا زیاتر دۆلار بخرێتە بازاڕەوە

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیدا هاتووه‌، رۆژانه‌ فرۆشی دۆلار 123 ملیۆن و 534 هه‌زار و 33 دۆلار بووه‌ و به‌ڕێژه‌ی 16.33% دابه‌زیوه‌.

به‌رزترین رێژه‌ی فرۆشی بانكه‌كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌م بووه‌ كه‌ 152 ملیۆن و 453 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، فرۆشتنی دۆلارە بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخی دینار و تا زیاتر دۆلار بخرێتە بازاڕەوە ئەوا بەهای دیناریش زیاتر دەبێت و کەمبوونەوەی خستنەڕووش لە بەهای دینار کەم دەکاتەوە. 


وشە - زریان تەها