هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به سێ مووشه‌ك له رۆژئاوای كوردستان كرانه ئامانج و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێ، مووشه‌كی سێیه‌م نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانیش نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، شه‌وی رابردوو "سه‌عات 10:31 به‌كاتی ناوخۆ، دوو مووشه‌ك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی له بنكه‌ی شه‌دادی له سووریا كردووه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ئه‌و بنكه‌یه‌ی كراوه‌ته ئامانج، بنكه‌یه‌كی راهێنان بووه و زیانی گیانی نه‌بووه.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه
روون كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - هه‌سه‌ده چوونه‌ته شوێنی مووشه‌كه‌كان و مووشه‌كی سێیه‌میان به نه‌ته‌قێنراوی دۆزیوه‌ته‌وه.
"هێرشی له‌و جۆره مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، خه‌ڵكی سڤیل و ئاسایش و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی سووریا و ناوچه‌كه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه". وا نووسراوه.
له‌و هێرشه‌ی دوێنیش له بنكه‌ی هاوپه‌یمانان، هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كانی میدیای رۆژئاوای كوردستان دوێنێ ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه به‌هۆی ناجێگیریی دۆخه‌كه، داعش هه‌وڵ ده‌دات هه‌له‌كه بقۆزێته‌وه و چه‌ند خێزانێكی له كه‌مپی هۆڵ رزگار بكات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دۆخی رۆژئاوای كوردستان و بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان، جێگیر نییه و هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئۆپراسیۆنێكی نوێی له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه به‌ناوی "چنگی شمشێر"، چه‌ندان شوێن كه "په‌كه‌كه"ی لێ بووه، به فڕۆكه و درۆن بۆردمانی چڕ ده‌ستی پێ كردووه.