پارەی بەشە خۆراك زیاد بوو

:: AM:10:56:27/11/2022 ‌
بەپێی نوێترین ڕێنوێنی حكوومەتی عێراق لە دابەشكردنی بەشە خۆراك ئەو پارەیەی وەردەگیرا، زیاد بووە و لە ئارد پارەكە بووەتە دوو هێندە و لە خۆراكیش 40 دینار زیاد بووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی تشرینی دووەم، بەپێی نوێترین ڕێنوێنی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق كە ئاراستەی بریكارەكانی خۆراكی شارەكان كراوە، هەر هاووڵاتییەك لە كاتی وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگانە، بۆ ئارد دەبێت 100 دینار بدات كە ئێستە تەنیا 50 دینار وەردەگیرێت.

لەبارەی خۆراكیش ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە بۆ كەلوپەلی خۆراك، لە 310 دینارەوە بكرێتە 350 دینار بۆ هەر كەسێك لە سوودمەندبووی خۆراك.

حكوومەتی عێراق لە نوێترین بڕیاری بۆ تەواوی پارێزگاكانی دەنێرێ‌ ئەوەیە، ئەو پارەیەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی عێراق بەمەبەستی دانانی خەرجی گواستنەوە و هەقدەستی كۆمپانیاكان.

لە عێراق ماوەی 18 ساڵە لە دابەشكردنی خۆراك یەك نرخ وەردەگیرێ‌، بەڵام بۆ یەكەمجارە دەستكاری ئەو پارەیە دەكرێ‌ كە بۆ هاووڵاتییان دیاری كراوە.



وشە - رامیار جەواد