له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا، ترسێكی زۆر لای خه‌ڵك دروست بوو له‌م ڤایرۆسه، یان ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه، بۆ ئه‌مه‌ش هاووڵاتییان تا خۆیان له تووشبوونی ئه‌م ڤایرۆسه به‌دوور بگرن، به‌رده‌وام گرنگییان به پاكوخاوێنی و خۆپارێزی ده‌دا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س ئاستی ترسیان له‌م نه‌خۆشییه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی زۆر به‌رز بووبووه‌وه كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له ڕووه زانستییه‌كه‌یه‌وه پێی ده‌گوترێت "میسۆفۆبیا " .
میسۆفۆبیا بریتییه له ترسێكی زۆر له میكرۆبه‌كان، زۆرجار ئه‌و كه‌سانه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن كه وه‌سواسن، به خوویه‌كی خراپه‌وه ده‌یگرن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن .
تووشبووان هه‌موو كات له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردا ده‌بن ته‌نانه‌ت له‌و خۆراكه‌شی كه ده‌یخۆن
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست میسۆفۆبیاوه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی جار ئه‌وانه‌ن كه هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن لەباره‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان، ئه‌مه‌ش ده‌توانێ زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌یان تێكبدات.
هه‌روه‌ها تووشبووان هه‌موو كات له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردا ده‌بن ته‌نانه‌ت له‌و خۆراكه‌شی كه ده‌یخۆن، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی پێویست پاك نییه .
پزیشكان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن، فۆبیایه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌توانێ ببێته هۆی هه‌ستكردن به توندیی حاڵه‌ته‌كه، بگاته ئه‌وه‌ی كه نه‌توانرێ كۆنترۆڵ بكرێ و ببێته خوویه‌ك .
ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه كه‌سانی تووشبوو به میسۆفۆبیا خۆیانی لێ ده‌پارێزن و ده‌بێته هۆی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ:
ترسێكی توند له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌ردراوه‌كانی جه‌سته‌ی كه‌سانی تر، وه‌ك ئاره‌قه .
دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ستلێدان له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به تۆز و پیسی، یان هه‌ر شتێكی تر كه پێوه‌ندی به میكرۆبه‌وه هه‌یه.
دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی كه كه‌سی تووشبوو خۆی ئاماده‌ی نه‌كردبێت، له ترسی ناپاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌یان كردووه.
زۆر شووشتنی ده‌ست یان به‌ستنی ده‌ستكێش بۆ ڕێگریكردن له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ میكرۆبه‌كان .
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، له‌وانه‌یه خۆیان له بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوور بگرن و ڕۆژانه چه‌ند جارێك دوش بكه‌ن .
هه‌روه‌ها نیشانه جه‌سته‌ییه‌كان له‌وانه‌یه بریتی بن له گریانێكی زۆر، سه‌رگێژخواردن، ناڕێكی له لێدانی دڵ، دڵه‌ڕاوكێ و جه‌نجاڵبوونی مێشك.
چاره‌سه‌ر
-ئه‌گه‌ر پێت وایه له‌وانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیی میسۆفۆبیا بووبیت، گرنگه له‌گه‌ڵ پزیشكێكی پسپۆر قسه بكه‌یت. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌وان پێشنیاری هه‌ندێك جۆری چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری ده‌كه‌ن كه له شێوه‌ی ڕێنوێنی و ئامۆژگاریدایه، تا به‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه زاڵ بیت، له هه‌مان كاتدا ئامۆژگاری كرده‌نییه‌یان پێ ده‌ده‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كاركردن به هه‌سته‌كانتان.
-هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه پێویست به ده‌رمان بكات بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنی نیشانه‌كان، ئه‌وانیش له‌وانه‌یه ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی یان دژه دڵه‌ڕاوكێ له‌خۆ بگرێت.