ژنێكی فڕه‌نسی كه خانه‌ی "داڤید تاڤیلا" به گه‌وره‌ترین ژن له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له دنیادا هه‌ژماری ده‌كات، له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا له كۆرۆنا چاك بووه‌وه، له 118 ساڵیش‌دا له‌ناو خه‌ودا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، راهیبه‌یه‌كی فڕه‌نسی به‌ناوی لۆسیل راندۆن كه له خانه‌ی داڤید تاڤیلادا به "خوشكه ئه‌ندریه" ناو ده‌برا. به گه‌وره‌ترین ژنی دنیا له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه هه‌ژمار ده‌كرا، له ته‌مه‌نی 118 ساڵیدا كۆی دوایی كرد.
خانه‌ی "داڤید تاڤیلا" كه خوشك ئه‌ندریه له‌وێ ده‌ژیا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌و خانه‌یه، دوێنێ مردنی ئه‌و ژنه‌ی به گه‌وره‌ترین ژنی دنیا له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه راگه‌یاند.
خوشكه ئه‌ندریه له 11ی شوباتی 1904 له دایك بووه و به‌پێی لیستی به‌ساڵاچووانی جیهانی كه سه‌ربه كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه له به‌ساڵاچووانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامارێكی فه‌رمیی له به‌رده‌ستدا بێت، پێی وایه خوشكه ئه‌ندریه گه‌وره‌ترین ژنی دنیا بووه.
ئه‌و راهیبه‌یه له ساڵی 1944 چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی كاسۆلیكی. ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا تووشی
ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند. شه‌وی رابردوو له‌ناو خه‌ودا بوو كۆچی دوایی كرد.
خانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه خوشكه ئه‌ندریه ماوه‌یه‌ك بوو خه‌مبار بوو و ده‌یویست بمرێت، حه‌زی ده‌كرد دووباره بچێته‌وه ناو دنیایه‌كی تر و جارێكی تر هاوڕێ كۆنه‌كانی ببینێته‌وه.
به‌پێی كتێبی گینیس بۆ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی، له 25ی نیسانی رابردووه، ناوی "كاین تاناكا"ی ژاپۆنیی وه‌ك گه‌وره‌ترین ژنی دنیا تۆمار كردبوو كه له‌و رۆژه‌دا كۆچی دوایی كرد.