ده‌روازه‌ی پیشخاپوور ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، بۆیه به‌گوێره‌ی بڕیارێكی نوێ، ئه‌وانه‌ی مافی نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌توانن له ده‌روازه‌كه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی پیشخاپوور، بۆ "وشه" گوتی، پێشتر بۆ هاتوچۆكردنی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان پێویستیان به‌چه‌ند رێكارێك هه‌بوو، به‌ڵام له‌پێناو ئاسانكاریی بۆ هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان، ئێسته لینكێك دانراوه و ده‌توانن له رێی ئه‌و لینكه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین، داواكاری بۆ هاتوچۆ پێشكه‌ش بكه‌ن.
جگه له‌م رێكاره، پێویستیان به هیچ رێكارێكی تر نییه.
ئه‌و روونی كرده‌وه ئه‌وانه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، جگه له‌م رێكاره، پێویستیان به هیچ رێكارێكی تر نییه.
وه‌ك خستیه روو، بڕیاره‌كه‌ش ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان مافی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه و له رۆژی شه‌مووی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم