شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، دانوستاندنه‌كان پێوه‌ندیی به بڕیاری دادگاوه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌زانن دادگاكه ده‌ستووری نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی شوبات، د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به "وشه" گوت، "دانوستانه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم، پێوه‌ست نییه به بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌زانین دادگا ده‌ستووری نییه."
زیاتر له 30 جار شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سه‌ردانی به‌غدای كردووه، له‌وانه‌ش كێشه‌ی بودجه، یاسای نه‌وت و غاز و ماده‌ی 140
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ رۆژه له به‌غدان، به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی پشكی كورد و ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز.
ئه‌فه‌ندی روونی ده‌كاته‌وه كه هیچ به‌ربه‌ست و ساردییه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر شاندی هه‌رێم نییه، بۆیه زیاتر ده‌ڵێت، "پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدراڵ و له دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی، هه‌وڵ بۆ باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دات به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی."
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان پێشبینیی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كان ده‌كه‌ن.
زیاتر له 30 جار شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سه‌ردانی به‌غدای كردووه، له‌وانه‌ش كێشه‌ی بودجه، یاسای نه‌وت و غاز و ماده‌ی 140.