وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، كاره‌كانی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی ته‌واو كرد و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ بڕیاره سبه‌ی له ئه‌نجوومه‌ن په‌سند بكرێ، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش به 12.67% دیاری كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ئادار، وه‌زیری دارایی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، "كاره‌كانی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023 ته‌واو بووه، نێراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر گه‌شه‌پێدان، پشتگیریكردن له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و گرووپانه‌ی پێویستن.
بڕه‌كه‌ی 11 ترلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار بوو، مانگانه ده‌بوو 200 ملیار دینار بنێرێ بۆ هه‌رێم، به‌ڵام نه‌نێرا جگه له دووجار
هاوكات بڕیاره سبه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌یزرانی عێراق ره‌شنووسه‌كه په‌سند بكرێ و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێ.
هاوكات هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پشكی كوردستان له ناو بودجه گه‌یشتوون به رێككه‌وتن، بۆیه ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، "پشكی هه‌رێم به 12.67% دیاری كراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه، بڕه پاره‌كه به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌كردن ده‌مێنێته‌وه و بۆ هه‌رێم ده‌نێرێ.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته رۆاژنه 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنێت، نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی بدات به‌غدا، له به‌رانبه‌ردا پشكی هه‌رێم ده‌نێرێ.
بودجه‌ی 2021 عێراق به 129 ترلیۆن دینار (88 ملیار دۆلار) په‌سند كرا، كورتهێنان نزیكه‌ی 28 ترلیۆن دینار بوو كه پشكی هه‌رێم به 12.67% دیاری كرا، بڕه‌كه‌ی 11 ترلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار بوو، مانگانه ده‌بوو 200 ملیار دینار بنێرێ بۆ هه‌رێم، به‌ڵام نه‌نێرا جگه له دووجار.