بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی فێشتڤاڵه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز، سبه‌ی ماراسۆنێك به ناونیشانی " ئازادی نه‌ورۆز" له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه سبه‌ی سه‌عات 10ی به‌یانی له به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ماراسۆنی ئازادی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونیشی كرده‌وه كه ماراسۆنه‌كه گشتییه و سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن. داوایش ده‌كات كه هه‌موو هاووڵاتییانی شاره‌كه به‌شداری بكه‌ن.
له كۆتایشدا خۆشناو باسی له‌وه كردووه كه به‌شداربوون له ماراسۆنه‌كه‌دا به خۆڕاییه و ژماره و تی‌شێرت له هه‌مان ڕۆژ سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا 9:30 دابه‌ش ده‌كرێ.
تا 21ی ئادار، له‌چوارچێوه‌ی فێستڤاڵه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆر له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆیش نمایشی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.