به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر رای گه‌یاند، كه شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی هاتوچۆی شاره‌كه وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ئادار/ مارس، فازڵ حاجی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ و هێڵكاری شه‌قامه‌كان به توانای ناوخۆیی شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد.
باسی له‌وه كردووه كه شانده‌كه سه‌ردانێكی مه‌یدانیان بۆ شوێنی مه‌شقی تیمه‌كان كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه خزمه‌ت به‌كه‌رتی هاتوچۆ بكات له عێراق.
له كۆتایشدا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق زۆر سه‌رسام بوون به توانا ناوخۆییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان دا.