سبەی كەشوهەوای هەرێم جیاواز دەبێت

:: PM:10:02:17/08/2023 ‌

بە پێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێ سبەی هەینی و دووسبەی شەموو ئاسمانی هەرێم نیوچە هەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو بێت.

بە پێی بڵاوكراوەیەكی وەزارەتەكە ئێوارەی شەمووی داهاتوو بەهۆی چڕبوونەوەی هەورەكان لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەولێر، ئەگەری كەمێك نمەباران و هەورەتریشقە هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما یەك پلە نزم دەبنەوە.

بە پێی بەشی پێشبینی كەشناسی هەرێمیش، كەشوهەوای پێشبینیكراوی سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیوچەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باكوری خۆرئاوا  دەبێت، مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ كیلۆمەتر دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ پێنجشەم .

هەر بە پێی بەشی پێشبینیكردن لە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سەتی:

هەولێر: 43 پلەی سەتی 
سلێمانی: 41 پلەی سەتی
دهۆك: 43  پلەی سەتی
كەركووك: 46 پلەی سەتی
هەڵەبجە: 44 پلەی سەتی
زاخۆ: 44 پلەی سەتی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سەتی
سۆران: 41  پلەی سەتی
گەرمیان: 48  پلەی سەتی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل