به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه له‌مانگێكدا زیاتر له 84 نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام دراوه كه سه‌رجه‌میان بۆ جوانكاری و سووتاوی بووه.
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، له نه‌خۆشخانه‌ی سووتاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئیمێرجنسی هه‌زار و 554 كه‌س سه‌ردانیان كردووه، له‌و ژماره‌یه 213 كه‌س سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتن و 985 كه‌س سه‌ردانی به‌شی ڕاوێژكاری نه‌خۆشخانه‌كه و 356 كه‌س سه‌ردانی به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتییان كردووه.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی سووتاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری سێ نه‌شته‌رگه‌ری سه‌روو گه‌وره و 76 نه‌شته‌گه‌ری گه‌وره و پێنج نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ند و بچووك ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها 92 كه‌س داخڵ كراون و 24 كه‌سیان له‌به‌شی سووتاوی و 68 یان له‌به‌شی جوانكاری بووه.