بە مۆرینگا خۆت لە 40 نەخۆشی بپارێزە

:: PM:08:52:06/05/2024 ‌

درەختی مۆرینگا، بەتایبەتی مۆرینگا ئۆلیفێرا، چەندان سوودی تەندروستی هەیە، توانای چارەسەركردنی ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی هەیە، لە كۆنەوە بۆ چارەسەركردنی چەند نەخۆشییەكی بڵاو بەكار هاتووە، وەك ئازار و برینی گەدە و ئازاری جومگە و چارەسەركردنی لاوازیی بینین و كەمخوێنی و هەوكردنی بۆری هەناسە و كۆلێرا.

ئەو درەختە هەموو بەشەكانی سوودیان هەیە لەوانە گەڵاكەی، كە بە تەڕی و وشككراوی و لەگەڵ سەڵاتە و بە شێوەی چا دەخورێت، جیا لە قەد و تۆوەكەشی، كە لە بازاڕ دەفرۆشرێت، مۆرینگا بە گشتی چەندان سوودی هەیە، لەوانە یارمەتی چارەسەركردنی كێشەكانی كۆئەندامی هەرس دەدات، وەك قەبزی و هەوكردنی گەدە و قۆلۆن، وەك دژەهەوكردن كار دەكات.

ئەو درەختە پارێزگاری لە تەندروستیی هەستە دەمارەكان تێكنەچوونیان و و پاراستنی توانای هۆشیاریی مرۆڤ دەكات، ئەوەش بەهۆی كاركردنی وەك دژەئۆكسێنەر، جیا لە پاراستنی مێشك و هەندێك توێژینەوەش باسی رۆڵی لە چارەسەركردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەكەن، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ كالیسیۆم و فۆسفۆر و مەگنسیۆم كە بۆ تەندروستیی ئێسك پێویستن و مرۆڤ لە پووكانەوەی ئێسك دەپارێزن و ئازاری جومگە ناهێڵێت. 

مۆرینگا سوودی بۆ خۆلاوازكردنەوە هەیە لە رێگەی زیادكردنی هەستیاریی لەش بۆ ئەنسۆلین و هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، چای مۆرینگا یارمەتی لەدەستدانی كێش و خێراكردنی میتابۆلیسم و سووتاندنی كالۆری دەدات، جیا لە هاوسەنگكردنی ئاستی شەكر لە خوێن، پارێزگاری لە شێداریی پێست دەكات و لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەیپارێزێت، پێست توند دەكات چارەسەری زیپكەی لاوێتی دەكات، یارمەتی چارەسەركردنی برینی پێست دەدات، پێستی سەر لە توێشك رزگار دەكات و گەشەی قژ بەهێز دەكات، بۆ نەخۆشانی شەكرە پارێزگاری لە ئاستی شەكری خوێن دەكات، بەگشتی مرۆڤ لە تووشبوون بە شەكرە دەپارێزێت.

بۆ ژن ئازاری كۆتاهاتنی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە و كێشەكانی نوستن كەم دەكاتەوە، بۆ پیاو تۆوەكەی توانای و خواستی سێكسی باشتر دەكات و چارەسەری لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینە دەكات، هاوكات كێش و گەشەی منداڵ باشتر دەكات، پەستانی بەرزی خوێن كەم دەكاتەوە و بۆ تەندروستی دڵ باشە، بەتایبەتی دڵ و ماسولكەكانی لە تێكچوون و نەخۆشییەكان دەپاریزێت و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كەم دەكاتەوە.

هەستی بینین بەهێز دەكات و تۆڕینەی چاو دەپارێزێت، بۆ گورچیلە باشە و یارمەتی رزگاربوون لە بەردی گورچیلە و میزڵدان دەدات، جگەری مرۆڤ لە تێكچوون دەپارێزێت، لە هەمووی گرنگتر رێگری لە كەشەكردنی شێرپەنجە دەكات، بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست و قۆلۆن و پرۆستات، گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان پەك دەخات و مرۆڤ لە نەخۆشییەكان و هەوكردن دەپارێزێت، چارەسەری هەناسەتەنگی و رەبوو و كەمخوێنیش دەكات.          











وشە - مه‌حموود ئیسماعیل