كەشناسی: بەفر لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

:: PM:09:50:22/12/2023 ‌
بەشی پێشبینی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك و نمەبارانیش لەسەنتەری شارەكان، هاوكات رێژەی بارانی 12 سەعاتی رابردووی بڵاو كردەوە. 

ئەمشەو 22ی كانوونی یەكەمی 2023، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ بارینى بارانى مام ناوەند لەناوچە شاخاویەکانى هەولێر و دهۆک و بارینى نمە باران لەسەنتەرى شارەکان. 

لە درێژەی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیدا هاتووە،  ئەگەرى بارانى مام ناوەند هەیە لە سنورى دۆکان، تەقتەق، ئاکرێ و دهۆک بەڵام بۆ بەشێک لەناوچەکانى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە.

دەستەی كەشناسی رێژەی بارانی 12 سەعاتی رابردووی بڵاو كردووەتەوە، بەپێی داتای دەستەكە مێرگەسوور زۆرترین رێژەی بارانی تۆمار كردووە و لە 12 سەعاتدا 35 ملیم بارانی تێدا بووە، كەلار و هەولێریش بە بارینی 0.2ملیم كەمترین رێژەی بارانیان تێدا تۆمار كراوە. 

داتای رێژەی بارانی 12 سەعاتی رابردوو كە لەلایەن دەستەی كەشناسییەوە بڵاو كراوەتەوە: 
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.7 ملم
سلێمانى 7.4 ملم
چەمەماڵ 2.4 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 9.6 ملم
ئاکرێ 7.0 ملم
ئامێدى 11.4 ملم
بامەرنێ 9.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 2.4 ملم
دوکان 9.6 ملم
حاجى ئۆمەران 7.0 ملم
هەڵەبجە 2.6 ملم
هەڵشۆ 15.4 ملم
کەلار 0.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مانگیش 5.6 ملم
مەیدان 1.2 ملم
سۆران 7.0 ملم
پێنجوێن 10.0 ملم
ماوەت 8.2 ملم
قەڵادزێ 7.4 ملم
باتوفە 16.8 ملم
مێرگەسور 35.0 ملم
دووز 1.2 ملم
خانەقین 1.2 ملم


وشە - پۆڵا مەحموود