سەرۆك زانكۆیەكی ئەمەریكی لە كارەكەی دوور خرایەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی خۆی و ژنەكەی

:: AM:12:01:30/12/2023 ‌
رۆژنامەی ۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردەوە، ئەمینداریەتیی زانكۆی "وێسكۆنسن" سەرۆكی زانكۆكەیان لە كارەكەی دوور خستەوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە و لە ڤیدیۆكەدا سێكس لەگەڵ ژنەكەیدا دەكات. 

رۆژنامەكە ئاماژەی داوە، ئەمینداریەتیی زانكۆكە "جۆ گیاو"ی بە شێوەی یەكجارەكەی لە پۆستەكەی دوور خستووەتەوە لە زانكۆكەیان بە هۆكاری بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە. 

گای رۆسمان یەكێك لە راوێژكارانی پێشكەوتوو لە ئەمینداریەتیی زانكۆكە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هەستمان كرد كە ئەم كارەی سەرۆك زانكۆ زیان بە ناوبانگی زانكۆكەمان دەگەیەنێت، هەستاین بە دوور خستنەوەی. 

بەپێی رۆژنامەكە، سەرۆكی زانكۆ دوای وێنەگرتنی پارچە ڤیدیۆیەكی خۆی و ژنەكەی، هەستاوە بە بڵاو كردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. 

جیا لەوەی كە وێنەكانیان بە ئاشكرا دەردەكەوێت، سەرۆكی زانكۆ و هاوسەرەكەی بە ئاشكرا ناوەكانی خۆیان لە ڤیدیۆكەدا ئاماژە پێ دەكەن، پاشانیش لەلایەن پیاوەكە "سەرۆكی زانكۆ" بڵاو كراوەتەوە. 

لای خۆیەوە "جۆ گیاو" سەرۆكی زانكۆی لە كار لادراو بە رۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی راگەیاند، پێویست نەبوو دوور بخرێتەوە، چونكە لە كاتی دەوامی فەرمی و لەناو زانكۆ كارەكەی نەكردووە، دوورخستنەوەیشی لە كارەكەی بە لێدان لە ئازادی دەربڕین وەسف كرد. 

لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین رووداوە كە لە ئەمەریكا تۆمار بكرێت و رای گشتی بوروژێنێت، ئەمەیش دوای ئەوەی پارچە ڤیدیۆیەكی سێكسی لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پیران تۆمار كراو بڵاو كرایەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود