كارگەیەك لە كەلار هەزار و 500 تۆن قارچك بەرهەم دەهێنێ‌

:: PM:05:19:30/12/2023 ‌
لە كەلار، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی قارچك، ساڵانە هەزار و 500 تۆن قارچك بەرهەم دەهێنێت، كە جگە لە ناردنی بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان، هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی دەكات.

هێرش محەمەد خاوەنی كارگەكەیە و بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، كارگەكە توانیویەتی بەرهەمی ناوخۆیی دابین بكات و لە سلێمانی و كەلار بەرهەمەكەی بڵاو بكاتەوە، هەروەها قارچ ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكەین. پلانیشمان هەیە ساڵی ئاییندە لە مانگی ئاداردا ئەم بەرهەمە ڕەوانەی وڵاتانی كەنداو بكەین."

كارگەكە هەلیكاری ڕاستەوخۆی بۆ 50 هاووڵاتی ڕەخساندووە، ناڕاستەوخۆیش 150 هاووڵاتیی لە چالاكییەكانی كارگەكە سوودمەندن.

كاڵێ شێركۆ لاوێكی دەرچووی زانكۆیە و لەو كارگەیەدا كار دەكات، گوتی:" من وەك دەرچوویەكی زانكۆ، هەلیكارم لەم كارگەیەدا دەست كەوتووە، بەهیوام كارگەی زیاتری بەروبوومەكان بكرێنەوە، تا گەنجانی وەك من هەلیكاریان بۆ بڕەخسێت."

بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی لە كابینەی نۆیەمدا گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردەكردنی بەشێكی زۆری ئەو بەرهەمانە بۆ دەرەوەی وڵات. پێشبینییش دەكرێت ساڵانی ئاییندە، ئاستی خۆبژێویی ناوخۆیی و هەناردەكاریی بەروبوومەكان زیاتر دەركەوێت.



وشە - وشه‌