كەشناسیی هەرێم وادەی كۆتایی هاتنی بارانی راگەیاند

:: PM:09:01:05/01/2024 ‌
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی كردەوە، لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا دابارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم لاواز دەبێت و چەند ناوچەیەكی تری هەرێم رێژەی دابارینی باش بەخۆیانەوە دەبینن.

ئەمشەو هەینی پێنجی كانوونی یەكەمی 2024 رای گەیاند، باران بارین لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بەردەوامە وە لە کاتژمێرەکانى داهاتوشدا دابارینکە لەو ناوچانە لاواز دەبێت  بەرەو تەواوى ناوچەکانى تری هەرێم دەڕوات.

لە درێژەی راگەیەنراوەكەی كەشناسیی هاتووە، پێشبینیش دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەى باران ببارێت تا نیوەشەو وە لە دوای نیوەشەویش زۆرترین ڕێژەى باران بارین لە بەشێکى پارێزگای  سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى ئەو پارێزگایە دەبێت.

كەشناسیی هەرێم روونی كردووەتەوە، ناوچەکانى تری هەرێم وەکو هەڵەبجە، هەولێر، کەرکووک و گەرمیانیش ڕێژەیەکى باش بارانى لێدەبارێت و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت.

لەبارەی كاتی كۆتایی هاتنی كاریگەری ئەم بارانە، كەشناسی پێشبینی كردووە كە کاریگەرى ئەم باران بارینە تا سبەى سەعات نۆی بەیانى بەلاوازى لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود