كەشناسیی هەرێم: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

:: PM:11:09:12/01/2024 ‌
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی باران تەواوی ناوچەكانی هەرێم و بەفریش ناوچە شاخاوییەكانی گرتووەتەوە، لای خۆشییەوە دەستەی كەشناسیی هەرێم بڵاوی كردەوە كە باران و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامە، ئەم شەویش بەردەوامی دەبێت. 

لە پێشبینینامەی ئەمشەوی دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، پیشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى تری هەرێم وە هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک، هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێ تا پێش نیوەڕۆی سبەى ڕۆژى شەممە.

لە پێشبینینامەكەدا زیاتر هاتووە، پێشبینىش دەکرێ بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەش نمە باران بە شێوەى بچڕ بچڕ لە سەنتەرى شارەکان و بەفر و باران لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوام دەبێت.

لە كۆتاییدا كەشناسیی روونی كردووەتەوە كە سبەی پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت "نزمترین پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت بەبەراورد بە تۆماکراوەکانى ئەمرۆ"

كەشناسیی رێژەی بارانی 12 سەعاتی رابردوویشی بڵاو كردووەتەوە، كە هەولێر كەمترین رێژەی بارانی بەخۆیەوە بینیوە و بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە و هاوكات بە 26.2 ملیم، زۆرترین رێژەی دابارانی تیادا تۆمار كراوە لە هەرێم. 

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى رابردوووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە: 
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانى 2.7 ملم
دهۆک 0.2 ملم
زاخۆ 3.3 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 3.0 ملم
بامەرنێ 2.6 ملم
مانگیش 4.0 ملم
دەبەندیخان 7.0 ملم
حاجی ئۆمەران 14.4 ملم
هەڵەبجە 13.4 ملم
کەلار 1.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 4.0 ملم
ماوەت 2.2 ملم
قەڵادزێ 1.6 ملم
باتوفە 5.8 ملم
سیدەکان 5.0 ملم
مێرگەسوور 26.2 ملم


وشە - پۆڵا مەحموود