ماموستایه‌كی زانكۆ باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و سته‌مێكه له خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات، بۆیه كاتی ئه‌وه ھاتووه كورد به یه‌كگرتوویی ھه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و چیتر رێ نه‌دات به‌غدا به‌و شێوه‌یه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، له ھیچ یاسایه‌كی دنیا نه‌ھاتووه به بێ هۆ مافی فه‌رمانبه‌رێك ببڕن.
دكتۆر سه‌عید خۆشناو مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به ھه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان تووڕه بكات و ھه‌رێمی كوردستان تاوانبار بكات، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی خۆمان باش ڕوون بووه‌ته‌وه به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ھه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر نا له ھیچ یاسایه‌كی دنیادا نه‌بووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك ببڕی كه پێوه‌ندی به‌ھیچ كارێكه‌وه نییه نه سیاسه‌ت و نه‌ھیچ بابه‌تێكی تر، بۆیه عێراق ده‌ستی ده‌ستی به ھه‌رێم ده‌كات و بیانووه‌كانیشیان ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ته‌نیا ئامانجیان برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه.
كاتی ئه‌وه ھاتووه ھه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كورد و لایه‌نه‌كان ھه‌ڵوێستێكی ڕوونیان به‌رانبه‌ر به‌غدا ھه‌بێت
دكتۆر سه‌عید خۆشناو گوتی، كاتی ئه‌وه ھاتووه ھه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كورد و لایه‌نه‌كان ھه‌ڵوێستێكی ڕوونیان به‌رانبه‌ر به‌غدا ھه‌بێت و چیتر ئه‌وه قبووڵ نه‌كه‌ن ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به ھه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ھه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كگرتوو بن و یه‌ك ھه‌ڵوێستیان هه‌بێت، چونكه ناكرێت بۆ دوو ساڵ به‌غدا به‌رده‌وام بێت له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و بیانوو به ھه‌رێمی كوردستان بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌رچی ئه‌وان داوایان كردووه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌رێككه‌وتنه‌كان بیانوو ده‌گرن .
خۆشناو باسی له‌وه‌ش كرد، ناكرێت چیتر چاوه‌ڕێی ئه‌و سته‌مه به‌رده‌وامه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و پێویسته ھه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بنرێت، چونكه ئه‌وان به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره به‌رانبه‌ر به ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، به چه‌ند رۆژێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام نیه‌تیان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان پاك نییه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم