بالۆتێلی گاڵتە بە سمتی كارداشیان دەكات

:: PM:12:40:04/05/2017 ‌

ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی و یانەی نیسی فڕەنسی لەنێو هاوڕێیان و هەودارانی وەرزشی بە پیاوە گاڵتەجاڕەكە ناوبانگی دەركردووە و لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگە هەمیشە ئەو كارانە دەكات كە هیچ یاریزانێكی تۆپی پێ ئەنجامی نەداوە.

ئەمجارەیان بالۆتێلی رووی گاڵتەجاری بەرەو كیم كارداشیان خانمە پێشكەشكار و نمایشكاری بەناوبانگی ئەمەریكی وەرگێڕاوە و لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بە بڵاو كردنەوەی وێنەیەك گاڵتەی بە سمتی دەكات.

بالۆتێلی لەسەر وێنەكە كارداشیان نووسیبووی "ئەوە چییە؟ بەنەفرەت بێت، كانی (هاوسەری كارداشیان) چۆن دەتوانی شتێك لەمە بكەی؟ بەڕاستی قێزەوەنە، ئەمە تەنیا ئافرەتێكە كە دوای نەشتەرگەری ناشیرنتر بووە".

بالۆتێلی دوای چەند سەعاتێك لە بڵاوكردنەوەی وێنەكە، بەهۆی ئەو رەخنە زۆرانەی ئاراستەی كرابوون وێنەكەی لابرد و رەشی كردەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا ئەم وێنانەی کارداشیان بەشێوەیەکی بەربڵاو لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كرابوونەوە كە لەسەر كەنارێكی دەریا هاتبووە گرتن و تێیدا سمتی بەشێوەیەكی ناشیرین و ناڕێك دەركەوتبوو، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر بەهۆی قەبارە و جوانی سمتییەوە ناوبانگییەكی گەورەی لەسەرتاسەری جیهان پەیدا كردبوو.












وشە - ئامانج ئه‌كره‌م