خوێندكارانی به‌شی زمان و وه‌رگێڕان له زانكۆی سلێمانی كه ده‌رچووی ساڵی پارن، تا ئێسته بڕوانامه‌كانیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی چه‌ندان جار داوایان كردووه، به‌ڵام به بیانووی گرفت له به‌شی ئایتی نه‌توانراوه ئه‌و بڕوانامانه‌یان پێ بدرێته‌وه و خوێندكارانیش ده‌ڵێن گرفتمان بۆ دروست بووه.
له نامه‌یه‌كدا كه خوێندكارانی ده‌رچووی به‌شی وه‌رگێڕان بۆ "وشه"یان ناردووه، ده‌ڵێن وه‌ك كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زمان، به‌شی وه‌رگێڕان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی ساڵی پارن، به‌فه‌رمی و به‌یاسایی كۆتاییان به پرۆسه‌ی خوێندن هێناوه و ده‌رچوون له زانكۆی سلێمانی و هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگێكی كراوه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه به‌فه‌رمی به ده‌رچوو هه‌ژمار كراون، به‌ڵام تا ئێسته بڕوانامه‌یان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه، كه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو خوێندكارێكه و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی زانكۆی سلێمانیشه كه ئه‌و مافه بدات به هه‌موو خوێندكاره‌كانی.
ئه‌وان ئاماژه‌یان داوه، ''هه‌ر به‌و هۆكاره، زۆر له خوێندكاران بێبه‌ش بوون له مافی كاركردن و دووباره خوێندنه‌وه بۆ بڕوانامه‌ی به‌رزتر، لێره‌وه داواكاریی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رچۆن بێت كاروباره‌كان خێراتر بكرێن و تا هه‌رچی زووه ئه‌و مافه بدرێت به خوێندكاران، به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن، هه‌ڵوێستی تر ده‌گرینه‌به‌ر. له ژێر هیچ پاساوێكدا پێنه‌دانه‌وه‌ی بڕوانامه به خوێندكاران قبووڵكراو نییه و دواكه‌وتنیشی به‌هه‌مانشێوه".
گه‌شه ئه‌حمه‌د كچه خوێندكارێكی ده‌رچووی به‌شی وه‌رگێڕانه و به "وشه"ی راگه‌یاند، له دوای ده‌رچوونیان له ساڵی رابردوو، چه‌ندان جار داوای بڕوانامه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیان وه‌ریبگرن و به‌دوای ئیش بكه‌ون، چونكه له هه‌ر شوێنێك بته‌وێت كار بكه‌یت، له‌گه‌ڵ رێكخراوێك یان كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌كی تر، داوای بڕوانامه‌ت لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه گرفت له به‌شی ئایتی هه‌یه، تا ئێسته بڕوانامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
نه‌دانه‌وه‌ی بڕوانامه به‌و خوێندكارانه كه ده‌رچوون، گرفتی زۆری بۆ دروست كردوون
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌دانه‌وه‌ی بڕوانامه به‌و خوێندكارانه كه ده‌رچوون، گرفتی زۆری بۆ دروست كردوون، خوێندكار هه‌یه ده‌یه‌وێت دووباره بخوێنێته‌وه و پێویستی به‌بڕوانامه‌كه هه‌یه، به‌ڵام پێی نادرێته‌وه، خوێندكار هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی نییه، ناتوانێت بچێت كار په‌یدا بكات، به‌شی وه‌رگێڕانیش پێویستی به بڕوانامه هه‌یه، چه‌ندان جار سه‌ردانی قوتابخانه و په‌یمانگه و شوێنی تریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن، به‌ڵام داوای بڕوانامه‌یان كردووه.
ئاكۆ محه‌مه‌د خوێندكارێكی تره و به "وشه"ی راگه‌یاند، نازانن بۆ ئه‌و گرفته‌یان بۆ دروست كراوه و پێوه‌ندیی به كێ هه‌یه و كێ هۆكاره، ده‌چنه لای هه‌ر لایه‌ك ده‌ڵێت هۆكاره‌كه شوێنی تره، ده‌ستی ده‌ستییان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌موو خوێندكاره‌ش بێ ئیش دانیشتوون نازانن چی بكه‌ن، ته‌نیا به‌شی وه‌رگێڕان نییه، به‌شی وه‌رزیش هه‌مان گرفتی هه‌یه، ئه‌مه چ گرفتێك بوو كه نه‌توانراوه له ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش مانگدا چاره‌سه‌ر بكرێت به زانكۆیه‌ك و وه‌زاره‌تێك.
ئه‌و گوتی، له رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كاری ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چونكه بڕوانامه‌ی پێ نه‌بوو، چه‌ندان مانگ وه‌رگرتنی له رێكخراوه‌كه دواكه‌وت، هاوڕێی هه‌یه ده‌یه‌وێت بخوێنێته‌وه و بڕوانامه‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام بڕوانامه‌كه‌ی پێ ناكرێته‌وه.
جێی باسه ''وشه" چه‌ندان جار هه‌وڵی دا پێوه‌ندیی به لایه‌نی پێوه‌ندیدار و كۆلێژ بكات، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی