ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی كرێكارانی سلێمانی دابەش دەكرێ‌

:: AM:09:38:17/03/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لقی سلێمانی، ئاگاداری كرێكارانی خانەنشین دەكات كە ئەمڕۆ مووچەكانیان دابەش دەكرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئادار، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری  كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران/ سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەكەینەوە كە مووچەی خانشینانی هەرێم لە بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو سەربە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەمڕۆ سەردانی بكەن.

باس لەوەش كراوە، لە ئەمڕۆوە مووچەی مانگەكانی (1 و 2ی 2024) دابەش دەكرێت، بۆیە داواكارین لەو مووچەخۆرانە سەردانی بانكی مەڵكەندی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.


وشە - رامیار جەواد