له كاتێكدا هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌بوو كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌غدا بێت، له‌گه‌ڵ شیعه رێككه‌وتنی ژێر به ژێر كرا بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێم و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌ستیان له‌گه‌ڵ نه‌یار تێكه‌ڵ كرد، بۆیه به رای چاودێرانی سیاسی و یاساناسان، ئامانجه‌كه هه‌ر ئه‌وه بووه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت. ئه‌وانه‌شی یارمه‌تیی به‌غدایان دا شه‌مه‌زارییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
خه‌دیجه ته‌ها شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، هێشتا هه‌رێمی كوردستان به‌و مافانه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه كه له ده‌ستووری عێراق باسیان لێوه كراوه و دیاری كراون، چونكه هیچ كام له حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا تا ئێسته‌یش پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوون، ئه‌وه‌شی ئێسته له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێم ده‌كرێت، سیاسه‌تێكی خراپ و هه‌وڵدانه بۆ لێدان له پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئاشكرایه هه‌میشه پارتی دیموكراتی كوردستان بووه كه هه‌وڵی داوه مافه ده‌ستووری و ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزێ و هه‌میشه دوای پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه كه‌وتووه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیان دا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و حكوومه‌ت بێده‌سه‌ڵات بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مافێكی مرۆیی خه‌ڵكه، كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی برسێتی له هه‌رێم دروست بكات.
ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسایه، گوشارێكی زۆری له حكوومه‌ت كردووه، له ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تی و هاووڵاتییان دژی حكوومه‌ت هان ده‌دات، به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێ بگات به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت، رێككه‌وتن و یاسای بودجه هه‌یه، له سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه به‌غدا پابه‌ند نابێت و هه‌ر مانگه و به بیانوویه‌ك پاره‌ی هه‌رێم و مووچه دوا ده‌خات و ناینێرێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دێت هۆكاره‌كه‌ی یه‌كێتی بوو، یه‌كێتی بوو ئه‌و دۆخه‌ی به ئێسته گه‌یاند.
ئارام عه‌دنان رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری هه‌بوو، كاری پێكه‌وه‌یی بكرایه بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتبوون، ده‌بوو به‌ئاسانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه راده‌ستی به‌غدا نه‌كرانایه، ئه‌وانه‌ی كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌رێم بخرێته سه‌ر به‌غدا، ئێسته قسه‌یان نییه، ئه‌وان بوون له په‌رله‌مان هاواریان ده‌كرد و ده‌یانگوت، ته‌واو به‌غدا وه‌ك هه‌رێم نییه و مووچه و بودجه‌مان بۆ ده‌نێرێت و گرفتی دواكه‌وتنی مووچه نییه، ئێسته‌یش به‌غدا مووچه‌ی دواخستووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك قسه‌ش ناكه‌ن، بۆیه به‌غدا هه‌وڵێكی خراپی دژی هه‌رێم ده‌ست پێ كردووه.
پێویسته له‌سه‌ریان هاوكار و پاڵپشتیی حكوومه‌ت بن
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت و پۆست و پله وه‌رده‌گرن، پێویسته له‌سه‌ریان هاوكار و پاڵپشتیی حكوومه‌ت بن، چونكه ئه‌و حكوومه‌ته هه‌ر كارێكی باش بكات بۆ ئه‌وان ده‌سكه‌وته، ئه‌گه‌ر گرفت و قه‌یران و كێشه‌یه‌كیش هاته پێشه‌وه، هه‌مووان پێكه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، بۆیه ناكرێ له حكوومه‌ت بیت و كاری باش كرا بیكه‌یته ده‌سكه‌وتی خۆت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك هاته پێشه‌وه خۆت به‌دوور بگریت، ئه‌وه پێی ده‌گوترێت به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی نه‌ك كاركردنی پێكه‌وه‌یی.
ته‌حسین غه‌ریب چاو‌دێر و چالاك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی برسیكردنه، له‌وه‌ش خراپتر، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی سووكایه‌تی بوو به فه‌رمانبه‌ران، چونكه خۆیان باش ده‌یانزانی به‌غدا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات، به‌ڵام ئامانج و مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه به‌ته‌واوی دژی خه‌ڵكی كوردستانه، له كاتێكدا مووچه مافی خه‌ڵكه و پێوه‌ندیدار نییه به ناكۆكییه‌كان و ده‌بێت جیا بكرێته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات و به‌رانبه‌ر به هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێت، پێشتر ده‌هۆڵیان بۆ ده‌كوتی، ئێسته‌یش له سووچێكه‌وه دانیشتوون و بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، ره‌نگه خۆشیان هه‌ستیان به‌وه كردبێت كه چ كارێكی خراپیان كردووه، به‌غدا نیازێكی خراپی هه‌یه، ئه‌وانه‌شی كه به شانوباڵی به‌غدایان هه‌ڵده‌دا، ئه‌وه‌تا با ببینن نیازی به‌غدا و سیاسه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم چۆنه.
وشه/ تایبه‌ت