ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌لاَمی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، ئێوه له‌به‌ر ئاغاكانتان نا‌وێرن به‌رانبه‌ر سته‌م و برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان، قسه و هه‌ڵوێستان هه‌بێت و بێده‌نگ پاڵتان لێ داوه‌ته‌وه.
له كاتێكدا به‌غدا به ئاشكرا سته‌م له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و مووچه‌ی بۆ ره‌وانه ناكات، به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ی كه شێری ناوه‌وه و رێویی ده‌ره‌وه‌ن، هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌وانه دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه ده‌ستی كردووه به قسه‌كردن، له ترسی ئاغاكانیان نا‌وێرن باس له‌و سته‌م و برسیكردنه‌ی به‌غدا و ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
باسی له‌وه كرد، به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی، بێده‌نگ دانیشتوون و پاڵتان لێ داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هه‌ر ئێوه‌ن له‌سه‌ر خاكی كوردستان له دۆخێكی سه‌قامگیر بۆی دانیشتوون و خه‌ریكه قسه‌ی زلن، شه‌رم بكه‌ن ئه‌وه‌نده باسی ئه‌وه بكه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم هۆكاری دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، حزبێك ئه‌وه‌نده بوێری نه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، باسی ئه‌و سته‌می به‌غدا بكات كه ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مووچه دوا ده‌خات و ناینێرێت، هه‌ر مانگه‌ی به بیانوویه‌ك، ساڵی رابردوو سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌دا، ئه‌مانه به چ روویه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت قسه بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ موزایه‌ده بكه‌ن و خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵك، چونكه كاتی هه‌ڵبژاردن نزیكه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د چالاكـی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ماوه‌ی چوار ساڵدا ون ده‌بێت و كاتی هه‌ڵبژاردن خۆی سه‌غڵه‌ت ده‌كات و ده‌ست به قسه ده‌كات، چونكه كاتی هه‌ڵبژاردنه و ئه‌وانه به‌وه ناسراون، له كاتی هه‌ڵبژاردندا به قسه‌ی زل خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.