عێراق زەڵاتەشی دروست نەكردووە

:: PM:04:32:17/03/2024 ‌

بەپێی پێوەر و توێژینەوەی زانستی لەسەر خواردنی گەلان، 887 جۆر زەڵاتە و پێشخوان تۆمار كراون كە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەو داهێنانانەدا بەشدارن، عێراق لەوەشدا نییە، تەنانەت زەڵاتەشی دروست نەكردووە.

لەو لیستەدا، پێشخوانە چینییەكان لە ڕیزی پێشەوەی پلەبەندییەكەوەن، بە تایبەتی زەڵاتەی "جیاو زی" كە جگە لە چینییەكان خۆیان، لەسەر ئاستی وڵاتانی تری ئاسیا ناوبانگی زۆرە و لە جیهانیشدا خەریكە ناوبانگ پەیدا دەكات.

لەناو ئەو لیستەدا، "فەتتەی مریشك"ـی تێدایە كە پێشخوانێكی سوورییە و پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە. بریتییە لە مریشك، برنج، نان، ماست و چوالەی سوورەكراوە.

بەناوبانگترین زەڵاتەكان لەسەر ئاستی دونیادا بریتین لە زەڵاتەی سیزەر، زەڵاتەی یۆنانی، زەڵاتەی مەكسیكی، فەتووش، تەبوولە، زەڵاتەی توركی...

زەڵاتەی كوردەواری بریتییە لە تێكەڵەی تەماتە و خەیار و پیاز. ئەمیش ئێستە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و لەگەڵیدا كاهوو و زەیتوونی تێ دەكرێت و هەندێك جار دەنكە هەناریش دەكرێتە سەری. عێراق ئەوەشی نییە.



وشە - عەبدوڵا عومەر