یه‌كێتیی په‌له‌وه‌رگه‌كانی ئێران، به‌رهه‌مهێنانی ساڵێكی هێلكه‌ی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، چه‌ندی له ناوخۆ به‌كار هێنراوه و چه‌ندی هه‌نارده كراوه.
محه‌مه‌د مورادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كێتیی په‌له‌وه‌رگه‌كانی ئێران رای گه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێكدا له ئێران، ملیۆنێك و 330 هه‌زار تۆن هێلكه به‌رهه‌م هاتووه و به‌راورد به ساڵی رابردوو، 100 هه‌زار تۆن زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، ئه‌و باسی له‌وه كردووه كه به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له پێداویستییه‌كانی ناوخۆ زیاتر بووه، بۆیه ئه‌مساڵ 135 هه‌زار تۆنی هه‌نارده‌ی وڵاتانی تر كراوه كه به‌هاكه‌ی بریتی بووه له 170 ملیۆن دۆلار.
هێلكه‌ی ئێران هه‌نارده‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، به‌حرێن، كوێت، قه‌ته‌ر، ئه‌فغانستان، توركمانستان، پاكستان و وڵاتانی كه‌نداو كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه، هێلكه‌ی ئێران هه‌نارده‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، به‌حرێن، كوێت، قه‌ته‌ر، ئه‌فغانستان، توركمانستان، پاكستان و وڵاتانی كه‌نداو كراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌له‌وه‌رگه‌كانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا هێلكه ره‌وانه‌ی رووسیاش بكه‌ن.