هۆشداری بۆ كەشوهەوای سبەی دەدرێ‌

:: PM:08:13:18/03/2024 ‌
بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری ڕوودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و ڕۆژی سێشەم، 19ی ئاداری 2024، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی باران و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەم و سبەی سێشەم، لە تەواوی كوردستان ڕوودەدات، زۆرترین بڕی باران لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری لافاو هەیە.

بۆ زانیاریی زیاتری هاووڵاتییان، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت:
هەولێر/40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەم.
سلێمانی/40-55 ملیم/ دوای نیوەڕۆی سێشەم، تا چوارشەم.
دهۆك/70 ملیم/ درەنگانی ئەمشە و دووشەم تا شەوی سێشەم.

لەم ڕووەوە هۆشداری دراوە كە هاووڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنوێنییانە بن:
-لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بكەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.
-بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكرێت.
-لە ڕێگە سەرەكییەكان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەكار نەهێنرێن.
-بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەكان پابەند بن.


وشە - وشه‌