وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاری دا بۆ مانگه‌كانی داهاتوو، هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌یه، قه‌ره‌بووی زێده‌فرۆشتنی نه‌وت له مانگه‌كانی رابردوو بكاته‌وه كه ئۆپێك بۆی دیاری كردبوو.
قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی بڕیاره كه‌م بكرێته‌وه، 130 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا. عێراق كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وتی ئۆپێك هه‌ژمار ده‌كرێت، له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی ئه‌مساڵدا، نه‌وتێكی زۆری هه‌نارده كردبوو كه سه‌رووی ئه‌و پشكه بوو بۆی دیاری كرابوو.
بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی كه حكوومه‌تی عێراق له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ی كردووه، بریتییه له ملیۆنێك و 430 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
به‌گوێره‌ی
ئیسنا، بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی كه حكوومه‌تی عێراق له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ی كردووه، بریتییه له ملیۆنێك و 430 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، دوای ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، سه‌ردانی عێراقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی تاوتوێی هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات و رۆڵیان له سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وتدا هه‌بێت.